هاوکارییەکانی کە دەچنە ناو غەززە زۆر کەمن لەو ژمارەیەی کە ڕێککەوتنی لە سەر کراوە

بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند، دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە ئاگربەستەکە، بڕی ئەو یارمەتییە مرۆییانەی کە دەچنە ناو کەرتی غەززە، زۆر کەمترە لە ئامانجەکەی. لە کاتێکدا ئامانجەکە دوو هەزار تۆن خۆراک بوو لە ڕۆژێکدا، تەنها ٧٥٠ تۆن خۆراک گەیاندراوە.
بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە سەرەڕای ئاگربەستی نێوان حەماس و ڕژێمی داگیرکەر هێشتا بەس نییە.
بەپێی داتاکانی بەرنامەی خۆراکی جیهانی، لە ئێستادا بە تێکڕا ٧٥٠ تۆن خۆراک دەچێتە ناو غەززە. بەڵام ئەم بڕە دوورە لە دابینکردنی پێداویستی ملیۆنان کەس لەو ناوچەیە کە تاڕادەیەکی زۆر وێران بووە دوای دوو ساڵ شەڕ.
ئابیر ئیتێفا، وتەبێژی بەرنامەی جیهانی خۆراک لە جنێڤ لە قسەکانیدا وتی، "بۆ گەیشتن بەم بڕە، ئێستا پێویستە هەموو دەروازە سنوورییەکان کەڵک وەربگرین."
ئیتێفا ئاماژەی بەوەشکرد، کاروانە گەورەکانی هاوکاری نەیانتوانیوە بگەنە شاری غەززە و ناوچەکانی باکوور و هێشتا مۆڵەت بۆ بەکارهێنانی شەقامی سەلاحەدین نەدراوە.
ئیتێفا جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هاوکاریانەی پێشکەش دەکرێن تەنها دەتوانێت بۆ ماوەی دوو هەفتە خۆراک بە نزیکەی نیو ملیۆن کەس بدات و وتی، "خەڵکی غەززە بە وریاییەوە هاوکارییەکان بەکاردەهێنن، چونکە دڵنیا نین ئاگربەستەکە چەند بەردەوام دەبێت، و هەندێکیان بۆ حاڵەتە فریاگوزاریەکان پاشەکەوت دەکەن."
هەروەها ڕیکاردۆ پێرێز وتەبێژی یونیسێف ڕایگەیاندووە، ڕەوتی هاوکارییە مرۆییەکان، "زۆر لە خوار ئاستی پێویستەوەیە" و داوای کردووە بەپەلە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بکرێتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەستەوە، تەنها ٩٨٦ بارهەڵگری هاوکاری چوونەتە ناو غەززە. لە ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیار بوو لەم ماوەیەدا شەش هەزار و ٦٠٠ بارهەڵگری هاوکاری بگەن.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت ڕایگەیاند کە ئەم دۆخە ڕەنگدانەوەی سیاسەتی برسیکردن و نامرۆڤانەی ڕژێمی داگیرکەرە بەرامبەر بە خەڵکی غەززە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ژمارەیەکی زۆر شوێن لە کەناری ڕۆژئاوا و ٤٥ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد و ٣٢ چالاکڤانی بیانیان دیپۆرت کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٣٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٧٣ کەس.
دکتۆر مونیر ئەلبەرش، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، ڕاگەیاند کە "تەنها ١٥ لەسەدی پێداویستیی غەززە دابین دەکرێت."